ناس کورد-
رووداوێکى هاتوچۆ لەسنورى ئیدارەى گەرمیان گیان لەدەستدانى سێ کەس و برینداربوونى دو کەسى دیکەى لێکەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا ، لەسەر ڕێگای ( کەلار - خانەقین ) نزیک گوند "تۆپ عەسکەر" بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل لەجۆری ( توێتا لانکرۆزەر و دومانی بارهەڵگر ) سێ کەس گیانی لەدەست دا و دوو کەسی تریش برینداربوون.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لەئێستادا تیمی هاتووچۆ لەسەر ڕووداوەکەیە و لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕودانی ڕوداوەکە دەستی پێکردووە، دووبریندارەکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار .