گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دارایی عێراق پلانێکى بۆ دابەزاندنى نرخى دۆلار ئاشکراکرد

2020.11.27 - 16:16
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی عێراق پلانێکى بۆ دابەزاندنى نرخى دۆلار ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

وەزيرى دارايى عێراق پلانێکى ئاشکراکرد بۆ دابەزاندنى نرخى دۆلار بەرانبەر دینارى عێراقى کە ماوەیەکە رووى لە بەرزبوونەوەى بەرچاو کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى عەلاوى (هەينى 27ى تشرينى دووەمى 2020) لە وتەیەکدا لە کۆنگرەى یەکێتى بانکە ئەهلییەکانى عێراق کە "ناس کورد" بە دواداچوونى بۆ کردووە ڕايگەياند، وەزارەتى دارايى چاكسازى لە سياسەتى دارايى دەكات، ئەوەش لەڕێگەى پەڕەى سپى چاكسازيەوە.

 

باسى لەوەشكرد، هەوڵى خستەڕووى قەواڵەى دارایی دەدەن بۆ هاوڵاتییان بەبەهاى 3 بۆ 5 مليار دۆلار و كاتێك ئەو قەواڵانە پێشكەش دەكرێن نرخى دينار بەرامبەر دۆلار جێگير دەبێت.

 

عەلى عەلاوى جەختیکردووەتەوە، كەرتى بانكيى يەكێكە لە گرنگترين كەرتەكان و دەوڵەت كار دەكات بۆ پشتگيريكردنى، ئەويش لەرێگەى جوڵەى ئابورييەوە.

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، جوڵەى چاكساى ئابوريى ئێستا زۆر جدييە و لە حكومەتەكانى داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.

 

زیاتر لە مانگێکە نرخى دۆلار بەرانبەر دینارى عێراق بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەتەوە و نرخى  100 دۆلار لەسەرووى 125 هەزار دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.

 

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابوریی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەعێراق ( 31ی تشرینی یەکەمی 2020) رایگەیاند "بازاری نەختینەی عێراق هەستیارە و زۆر بەخێرایی هەواڵە ئابووریی و سیاسییەکان کاری تێدەکات کە ئەوەش وادەکات نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو لە بازارەکاندا بەرزبێتەوە، چونکە کاریگەری دەبێت لەسەر پڕۆسەی خواست و خستنەڕوو".  

  

ئاماژەی بەوەشکردووە " کۆمەڵگای عێراقی تەنها باوەڕی بە نەختینە هەیە لە مامەڵە داراییەکاندا، ئەوەندە بڕوای بە چەک و قەواڵە و حەواڵە بانکییەکانییە نییە کە ئەوەش ڕۆڵێکی باڵای هەیە لەسەر سیاسەتی نەختینەیی وڵات".  

  

بەوتەی ڕاوێژکارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق "نزیکەی 10 ملیار دۆلار لە نەختینەی بیانی لەلای هاووڵاتیان هەڵگیراوە و لەبانکەکان دانەنراوە، ئەوەش وایکردووە کاریگەری  نەرێنی هەبێت لەسەر بەزبوونەوەی نرخی دۆلار"  

  

ساڵح نەیشاردووەتەوە، کەمبوونەوەی داهاتە نەوتییەکان بە شێوەیەکی ڕاستەخۆ کاریگەری کردووەتە سەر هەڵبەز و دابەزی نرخی دۆلار لەبازارەکاندا.   

  

دەشڵێت "لە 90%ی یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق لە دراوە بیانییەکان پێکهاتووە لەقەواڵەی دارایی کە بەکاردەهێنرێت لە تەمویل کردنی پڕۆسەی بازرگانی دەرەکی و تەنها لە 10%ی نەختینەی دۆلارە کە ئەوەش بانکی ناوەندی لەڕێگەیەوە مەزادی دراوەکان ڕێکدەخات و لەرێگەیەوە دۆلار دەفرۆشێت بە بانکە ئەهلییەکان و نووسینگەکانی دراوەکان ".