گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم زەنگی بایکۆت

عەبادی هەڕەشەی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

2020.11.27 - 13:33
عەبادی هەڕەشەی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

ناس کورد-

هاوپەیمانێتی نەسر كە حەيدەر عەبادى سەرۆكايەتى دەكات، هەڕەشەى بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەكان دەکات ئەگەر پاك و بێگەرد نەبن.

 

هاوپەیمانێتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ناس کورد کۆپییەکی بەدەست گەیشتووە (27ى تشرينى دووەمى 2020) دەڵێت، "ئەگەر پێودانگەكانى نەزاهە و دادپەروەرى بەشێوەيەكى متمانە پێكراو بوونيان نەبێت و هەمان شێوازى ساختەكارى و سەپاندنى ئيرادە وەك لە هەڵبژاردنەكانى 2018 ڕويدا سەپێنرا، ئەوا بايكۆتكردنى جەماوەريى و سياسى بژاردەيەكى پێشنياز كراوە."

 

هاوپەیمانێتی نەسر بە هاشتاگى "#هەڵبژاردنى_پاك_ياخود_نا" كۆتايى بە ڕاگەیەنراوەکە هێناوە.

 

بەپێى ئەو كاتەى حكومەتى مستەفا كازمى، سەرۆك وەزيرانى عێراق ديارى كردوە، بڕيارە ڕۆژی 6ی حوزەیرانی ساڵى داهاتوو هەڵبژاردنى پێشوەختى پەرلەمانى عێراق ئەنجام بكرێت، بەڵام تائێستاش هەندێك لە بۆچوونەكان پێيان وايە كە ناتوانرێت لەو كاتەدا ئەنجام بدرێت هەرچەندە حکومەت و کۆمسیۆن ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بۆ ئەوە.