گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بۆ پەنجا ساڵی داهاتوو’’

پەرلەمانتارێک: لەخۆڕا دانوستان دەکرێت چونکە نەوتی هەرێم حەوت ساڵ لەمەوپێش فرۆشراوە

2020.11.27 - 13:22
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: لەخۆڕا دانوستان دەکرێت چونکە نەوتی هەرێم حەوت ساڵ لەمەوپێش فرۆشراوە

ناس كورد-

عالیە نوسەیف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنى دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، شاندی ڕاسپێردراو بۆ دانوستاندن لەگەڵ هەرێم "لەخۆڕا" گفتوگۆ دەکەن چونکە "هەرێم سەرجەم نەوتەکەى تا 50 ساڵی داهاتوو فرۆشتووە."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عالیە نوسەیف لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی بە دەستی ناس کورد گەیشتووە (27ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "شاندی ڕاسپێردراو بۆ دانوستاندن لەگەڵ هەرێم لە خۆڕا دانوستان دەکەن چونکە نەوتی هەرێم تاوەکو پەنجا ساڵی داهاتوو بە تورکیا فرۆشراوە" و ڕونی دەکاتەوە کە "قەیران و کێشە ئابورییەکانی هەرێم حەوت ساڵ لەمەوپێش دەستی پێکردووە و لە سێ ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە لوتکە کاتێک موچەی فەرمانبەران بۆ چەند مانگێک دواکەوت."

 

دەشڵێت، "حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێم پێش حەوت گرێبەستی لەگەڵ تورکیا کردووە و سەرجەم پارەکەش ڕادەستی بنەماڵی دەسەڵاتدار دەکرێت، لەبەر ئەوەش، هیچ نەوتێک نییە بۆ فرۆشتن تەنها ئەوانە نەبێت کە بە تەنکە دەگوازرێنەوە."

 

باسی لەوەشکردووە، "قوربانی یەکەمیش لەو کارەساتە موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمن کە موچەکانیان دوادەکەوێت و بە زۆر پاشەکەوت دەکرێن. لەگەڵ خەڵکی خۆیان درۆ دەکەن لەوەى عێراق بەشە بودجە نانێرێت."

 

نوسەیف لە ڕاگەیەنراوەکەیدا پرسیار دەکات کە "سودی ڕۆشتنی شاندی دانوستانکاری حکومەتی فیدڕاڵ یاخود هاتنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا چییە لەکاتێکدا نەوتی هەرێم حەوت ساڵ لەمەوپێش فرۆشراوە؟ ئایا حکومەتی ئێمە تا ئەو ڕادەیە بێ ئاگایە؟! یاخود ئاگای لە ورد و درشتی بابەتەکان هەیە و دانوستانی شانۆیی دەکەن بۆ گەلی عێراق؟"

 

باسی لەوەش کردووە کە "پێویستە حکومەتى عێراق ڕاستی ئەو بابەتە بۆ گەلی عێراق ئاشکرا بکات و ئەو دانوستانە کۆتایی پێ بهێنێت کە هیچ نرخێکی نییە دوای ئەوەى بنەماڵەیەکی دەسەڵاتدار سامانی گەلی دزیوە."