گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆخی کەشوهەوا

بارانی بەخوڕ و سەرما لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

2020.11.27 - 10:18
بارانی بەخوڕ و سەرما لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

ناس کورد-

بەپێى پێشبينيیە کەشناسییەکان، كەشوهەواى هەرێمى كوردستان بە ناجێگيرى دەمێنێتەوە و باران بارين بەردەوام دەبێت و پلەكانى گەرماش لە زۆربەى ناوچەكان دادەبەزن.

 

عەلى موسەى، شارەزاى كەشناسى ديارى عێراقە (27ى تشرينى دووەمى 2020) لە هەژماری خۆى لە تۆڕە كۆمەڵايەتيی فەیسبوکی کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (27ی تشرینی دووەمی 2020) بڵاويكردوەتەوە، ئەو دوو نزمە پاڵەپەستۆيانەى لە دەرياى سور و دەرياى ناوەڕاستەوە ڕوويان لەناوچەكە كردوە و يەكيان گرتوە بەردەوام دەبن و كەشوهەوا بە ناجێگيرى دەمێنێتەوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، لە ناوچەكانى هەرێمی کوردستان ئاسمان نيمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت و بارانبارين لە كەركوك و هەولێر و سلێمانى بەردەوام دەبێت، هەروەها لە چەند ناوچەيەكى موسڵيش بارانى سوك و مامناوەند دەبێت.

 

دەشڵێت، لە هەندێك جاردا بارانى بەخوڕ لە پاڕێزگاكانى سلێمانى و باكورى ڕۆژهەڵاتى كەركوك دەبارێت.

 

هەر بەپێى پێشبينیيەكان، لە ناوچەكانى ناوەڕاست و باشور ئاسمان لەنێوان نيمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت و نمە باران دەبارێت، هەروەها لە زۆربەى ناوچەكانى عێراق جگە لە شارەكانى باكور "هەرێمى كوردستان" پێشبينى دەكرێت پلەكانى گەرما بەڕێژەيەكى كەم بەرز ببنەوە.