گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەڵە دەکەن’’

ترەمپ مەرجی بەجێهێشتنى كۆشكى سپى ئاشکرا کرد

2020.11.27 - 08:45
ترەمپ مەرجی بەجێهێشتنى كۆشكى سپى ئاشکرا کرد

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى ئێستا ئەمريكا دەڵێت، ئەگەر دەستەى هەڵبژاردن دەرچوونی جۆ بایدن، سەرۆكى هەڵبژێردراوى ئەمريكایان پەسەند کرد ئەوا كۆشكى سپى جێدەهێڵێت.

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى ئێستا ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا لە كاتى بەشداريكردن لە پێشانگايەك كە بەهۆى جەژنى سوپاسگوزاريەوە لە واشنتۆن ڕێكخرابوو لە وەڵامى پرسيارى ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بەوەى كە كۆشكى سپى جێدەهڵێت وتى، بە دڵنياييەوە دەڕۆم و ئێوەش ئەوە دەزانن.

 

هێماى بۆ ئەوەشكرد، بەڵام پێموايە چەند شتێكى زۆر لە نێوان ئێستا و ڕۆژى 10ى كانونى دووەم ڕوودەدەن، ئەگەر دەستەى هەڵبژاردن دەنگ بە جۆ بايدن بدەن ئەوا دەڕۆم، بەڵام ئەگەر ئەوە بكەن ئەوا هەڵەيان كردوە، زۆر قورسە دان بە شكستدا بنێيت.

 

ترەمپ وتيشى، ساختەكاريەكى زۆر گەورە كراوە، ژێرخانى سيستمى دەنگدانى ئەمريكى وەك دەوڵەتانى جيهانى سێيەم وايە، هەروەها ڕەتيشيكردەوە ئاشكراى بكات كە ئايا لە ئاهەنگى دەستبەكاربونى جۆ بايدن ئامادە دەبێت ياخودنا.