ناس کورد-
جێگری پارێزگاری موسڵ ڕایگەیاند، بڕیارە تا 15ی مانی داهاتوو سەرجەم کەمپەکانی ئاوەراکەنا دابخرێن، بەڵام کێشەی گەورە ئەوەیە بەشێک لە دانیشتووانی نێو کەمپەکان کەسوکاری داعشن و مەترسین بۆسەر ئاسایشی مووسڵ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕەفعەت سمو، جێگری پارێزگاری موسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە: "مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاری دەرکردووە تا 15ی مانگی داھاتوو ھەموو کەمپەکانی ئاوارەکانی شەڕی داعش دابخرێن و پڕۆسەکە دەستی پێ کردووە".
جێگری پارێزگای مووسڵ باسی لەوەشكڕدووە: "کێشەی سەرەکیی ئێمە لە داخستنی کەمپەکان خێزانەکانی داعشە لەنێو ئەو کەمپانەدا، چونکە ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، دواتر پێویستە ئەوانە لەژێر چاودێریی دەزگای ئەمنی و ھەواڵگەریی عێراق بن، چونکە مەترسین بۆ سەر ئەمنی عێراق".
ئاماژەی بەوەشكڕدووە: "خەڵکی نێو کەمپەکان خەریکی چۆڵکردنن، بەڵام زۆربەیان دێنە نێو سەنتەری شاری موسڵ، لەبەر ئەوەی ھەموو ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا لە ڕووی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە سەقامگیر نین بۆ ژیان و گەڕانەوەی خەڵکەکەی، ئاوارەکان بە ناچاری دێنە نێو سەنتەری شار و ئامادە نین بگەڕێنەوە شوێنی پێشووی خۆیان".