گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕاستیی وێنەیەکی مێژویی مارادۆنا

ڕاستیەکانى ئەم وێنە مێژوییەى مارادۆنا و تۆپى پێ چییە؟

2020.11.26 - 23:34
ڕاستیەکانى ئەم وێنە مێژوییەى مارادۆنا و تۆپى پێ چییە؟

ناس کورد- 

یەکێک لە وێنە مێژووییەکانى دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا و جیهانى تۆپى پێ، وێنەیەکى ئەو ئەستێرە کۆچکردوەى ئەرجەنتینە بەرامبەر شەش بەرگریکار، بەڵام ڕاستى وێنەکە بە شیوەیەکى ترە.

 

بەپێى ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان، وێنەکە لە مۆندیالى 1982ى ئیسپانیا لە یاریگاى بەرشەلۆنە گیراوە، تێیدا مارادۆنا تۆپى پێیە و شەش بەرگریکارى هەڵبژاردەى بەلجیکاش بەرامبەرى وەستاون.

 

وێنەکە کاردانەوەیەکى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا و بووە هێمایەکى توانا و هێزى ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینە، هەرچەندە راستیەکە شتێکى ترە، بەڵام ئەوەش لە توانا و بەهرەکانى ئەو ئەفسانەیە کەمناکاتەوە کە بەپێى زۆرترین بۆچونە وەرزشیەکان باشترینى مێژووى مۆپى پێیە.

 

لە ڕاستیدا مارادۆنا لە یارى بەرامبەر هەڵبژاردەکەیدا دژى هەڵبژاردەى بەلجیکا لەکاتى لێدانێکى ڕاستەوخۆ لە نزیک دیوارى بەرگریکارانى بەلجیکا وەستاوە، کاتێک ئەرجەنتین تۆپ دەشکێننەوە و تۆپەکە دەدەنە مارادۆنا و ئەو یاریزانانەش دیوارى مرۆیى بەرگریکارانى بەلجیکان و لەو کاتەدا دیوارەکە جێدەهێڵن و ڕوو دەکەنە مارادۆنا.

 

لەو کاتەش "ستیڤ باویڵ"ى ڕۆژنامەنوسى وەرزرى ئەو وێنەیەى لە لاوە گرتووە بۆ گۆڤارى "سپۆرتس ئیلستریتد"ى وەرزشى و ناوى ئەو وێنەگرەش بەهۆى وێنەکەوە درەوشایەوە.

 

باویڵ سەبارەت بە وێنەکەى وتویەتى، وێنەکە بە ڕەنگى نایاب دەرچووە و ئەوەش وێنەکەى ئەوەندەى تر جوانتر کردووە.