گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران بۆ ئەمریکا: هەر جوڵەیەکى سەربازی دژ بە ئێران هەبێت وەڵامى توندمان دەبێت

2019.05.15 - 13:38
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران بۆ ئەمریکا: هەر جوڵەیەکى سەربازی دژ بە ئێران هەبێت وەڵامى توندمان دەبێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئێران داوا لە وڵاتانى ئەوروپا دەکات پابەند بن بە بەڵێنەکانى ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەى نێوانیان، ڕاشیدەگەیەنێت، لە ئەگەرى هەر جوڵەیەکى سەربازى لەلایەن ئەمریکاوە وەڵامى توندیان دەبێت. . سەرۆکى ئەنجومەنى ستراتیژى پەیوەندییەکانى دەرەوەى ئێران کەمال خرازى، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فرانس24 ڕایگەیاندووە: "لەبارەى ڕوداوەکەى هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانیانییەکان پێویستە لێکۆڵینەوە بکرێت، کێ دەڵێت لایەنى سێیەم ئەو کارەى ئەنجامنەداوە بۆ ئەوەى شەڕ و ئاڵۆزى و ناسەقامگیرى دروستبێت". . سەبارەت بە داواکەى ترەمپ بۆ ئەوەى پەیوەندی پێوە بکرێت و دانوستان بکرێت بۆ چارەسەرى کێشەکان، ئەو بەرپرسەى ئێران ئاماژەى بەوە کردووە، پەیوەندیکردن بە ترەمپەوە هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت و سودى نیە، تەنانەت ترەمپ نەیتوانیوە لەگەڵ کۆریاى باکوریشدا بگاتە ڕێککەوتن. . کەمال خرازى ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو وادەیەى ئێران بۆ یەکێتى ئەوروپاى دیاریکردووە بۆ پابەندبوون بە بەڵێنەکانى تایبەت بە ڕێککەوتنى ئەتۆمى، پێویستە لەماوەى ئەم دوو مانگەدا جێبەجێبکرێت بۆ ئەوەى ئێران ناچارى ئەوە نەکات هەنگاى دیکە هەڵگرێت، دەشڵێت، لەئەگەرى دواکەوتنى ئەوروپا بە جێبەجێکردنى بەڵێنەکان ئەوا دەبێت قەرەبووى ئێران بکاتەوە. . لەبارەى هێرشى سەربازى ئەمریکا بۆ سەر ئێران خرازى وتى، ئەگەر بێت و ئەمریکا بیەوێت هەر هەنگاوێکى سەربازى دژ بە ئێران بنێت ئەوا ئێران وەڵامێکى توندى دەداتەوە ئەمریکا خۆشى ئەمە دەزانێت. . هاوكات بێڵ ئۆربان وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی هێزە چەكدارەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند”هێزەكانمان لە عێراق خراونەتە پلەیەكی بەرزی ئامادەباشییەوە، چاودێری ئەو هەڕەشانەش دەكەین، كە پێدەچێت هەڕەشەی دڵنیاكەرەوە بن”. . وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی هێزە چەكدارەكانی ئەمریكا روونیكردەوە، پێدەچێت هەڕەشەكان بۆ سەر سوپای ئەمریكا لە عێراق كتوپڕ و چاوەڕواننەكراوبن بۆیە بە وردی چاودێری ئەو هەڕەشانە دەكەن كە ڕاپۆرتە هەواڵگرییەكانیان پشتڕاستیان كردووەتەوە. . .