ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى پارێزگاى دهۆک ڤیدیۆی ڕووداوێکی هاتوچۆی بڵاوکردەوە کە ئۆتۆمبێلێک خۆى کردووە بەناو تەماشەکرانى ڕوداوێکى هاتوچۆ و بەهۆى ئەوەوە دوو کەسى کوشتووە و چوارى ترى بریندار کردووە،
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئازاد تەها، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى پارێزگاى دهۆک لە هەژماری خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، (پێنجشەممە 26ى تشرینى دووەمى 2020) کاتژمێر 3:30 دوانیوەڕۆ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو ئۆتۆمبێل وەرگەڕاون.
باسى لەوەشکردووە، ڕوداوەکە لەسەر ڕێگەی سەرەکی نێوان دهۆک و هەولێر لە سنوری ناحیەی ڕوڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش و نزیک گوندی پلاسان ڕویداوە.
هێماى بۆ ئەوەشکردووە، پاشان ئۆتۆمبێلێکی دیکە بە تیژڕەوییەکی زۆر خۆی کردووە بەناو تەماشاکارانی ڕووداوی وەرگەڕانەکە و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لە دەستدا و چواری تریش برینداربوون.