گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە ئەحمەد مەلا تەڵاڵەوە

ئەحمەد مەلا تەڵال کۆتایى بە دەنگۆکانى لەسەرکار لابردنى هێنا

2020.11.26 - 16:54
App store icon Play store icon Play store icon
ئەحمەد مەلا تەڵال کۆتایى بە دەنگۆکانى لەسەرکار لابردنى هێنا

ناس کورد- 

وتەبێژى فەرمى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق تەئکید لە لەسەرکار لابردنى دەکاتەوە و دەشڵێت، بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنى وڵاتەکەى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ  لە هەژماری خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر سەبارەت بە دەنگۆکانى لەسەرکار لابردنى نوسیویەتى: " ئەرکێکى ورد و هەستیار بوو و پیاوێکى نیشتمانى پێى سپاردم، نیەتەکانى پاک بوون."

 

ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە: " مستەفا کازمی هەوڵى جێبەجێکردنى پرۆژەیەک دەدات بە تیمێکى بوێر و حەماسى و دڵسۆزەوە، ئەو تێگەیشتنى بۆ ڕاستیەکان هەیە، تێگەیشتنی من پێچەوانە بوو." 

 

وتەبێژەکەى پێشووى کازمى باسى لەوەشکردووە: " بەردەوام دەبم لە خزمەتى وڵاتەکەم و کەیسەکەم لە شوێن و بوارى تردا، ئەوە چیرۆکەکەیە."