گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سامسۆنگ بازاڕی عێراق داگیر دەکات

سامسۆنگ بازاڕەکانى عێراق داگیر دەکات

2020.11.26 - 16:37
سامسۆنگ بازاڕەکانى عێراق داگیر دەکات

 

ناس کورد-

کۆمپانیاى سامسۆنگى کۆریاى باشور گرێبەستێک لەگەڵ زانکۆى ئەمریکى لە بەغدا واژۆ دەکات و بەوەش شوێن پێى خۆى لە بازاڕەکانى عێراق جێگیرتر دەکات.

 

ماڵپەڕى سکاى نیوز (پێنجشەممە 26ى تشرینى دووەمى 2020) بڵاویکردوەتەوە، کۆمپانیاى (سامسۆنگ ئەلکترۆنیک)ى کۆری خۆى لە بازاڕەکانى عێراق بەهێز دەکات و کۆمپانیاکە دەشچێتە بوارى پشتگیرى کەرتى فێرکردنەوە، ئەوەش لەڕێگەى گرێبەستێکەوە کە لەگەڵ زانکۆى ئەمریکى لە بەغدا واژۆى کردووە.

 

ئەوەش هاتووە، سامسۆنگ کار دەکات بۆ دابینکردنى نوێترین بەرهەمەکانى بۆ بازاڕەکانى عێراق، وەک شاشەکانى ژوورى کۆنترۆڵ و شاشە دیوارییە بەهێزەکان و شاشەکانى نمایشى دیوى دەرەوەى هۆکارەکانى گواستنەوە و شاشە دیجیتاڵیەکان و چەندین پێداویستى تر.


کۆمپانیاى سامسۆنگ یەکێکە لە کۆمپانیا پێشەنگەکانى بوارى ئەلکترۆنى و لە ڕیزبەندى Interbrand بۆ باشترین مارکە جیهانیەکان لە ساڵى 2020 لە پلەى پێنجەم دەبینرێت.