ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی توشبوانی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان راگەیاند و بەپێی ئامارەکە لە 24 کاتژمێردا تەنها لە سلێمانی 11 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (26ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 5 هەزارو 125 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش 379 توشبووی نوێ تۆمار کراون و 17 کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.