ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر کۆتایی هاتنی سێ پرۆژەی لە بواری کارەبا ڕاگەیاند و باس لەوەشدەکات، 22 پرۆژەی دیکە کاریان تێدا دەکرێت.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، (26ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی چاره‌سه‌ركردنی بارزۆریی سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی راگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانرابوو ده‌ست به ئه‌نجامدانیان كرا و لە ئیستادا سێ له‌و پرۆژانه ته‌واو كران و به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدران ئەوانیش گه‌یاندنی تۆڕی كاره‌با بۆ به‌شێك له گه‌ڕه‌كی ژین له داره‌توو، پرۆژه‌ی دووه‌م بریتییه له وێستگەی گۆڕینی كارەبای شیروان مەزن و پرۆژەی هێڵی پاڵەپەستۆی بەزری گواستنەوەی كارەبا و دەركردنی فیدەرەكانی دابەشكردنی كارەبا.
ئاماژە بەوەشکراوە، پرۆژه‌ی سێیه‌م كه تازه ته‌واوكراوه بریتییه له چاره‌سه‌ری فیده‌ری 8ی سه‌ربه‌ستی كه كاره‌با ده‌دات به كۆمه‌ڵگای سێبیران و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كه به‌هۆی بارزۆرییه‌وه كاره‌بای هاوبه‌شانی ده‌ڤه‌ره‌كه له دۆخێكی خراپدابوون و کاتەکانی پێدانی کارەبا كه‌متربوو له جێگاكانی دیكه.
جەخت لەوەشکراوەتەوە، 22 پرۆژه‌ی دیكه لە ئێستادا کاریان تێدادەکرێت و زۆربه‌یان له قۆناغی كۆتایی ته‌واو بووندایە.