گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بەشیر حەداد گفتوگۆکانى لەگەڵ کازمى لەبارەى 320 ملیارەکە ئاشکرا دەکات

2020.11.26 - 14:04
App store icon Play store icon Play store icon
بەشیر حەداد گفتوگۆکانى لەگەڵ کازمى لەبارەى 320 ملیارەکە ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵنیایداوە لەناردنی 320 ملیارەکەی هەرێمی کوردستان بەڵام لەو بارەیەوە بەدوای دەرچەیەکی یاسایی دەگەڕێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانیکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (26ی تشرینی دووەمی 2020) رایگەیاند، ئەمڕۆ (پێنجشەممە)سەردانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵى کردووە، لەبارەی ناردنی 320 ملیاری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پرسیارم ئاڕاستە کردووە و دڵنیاییداوە لەوەی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان لە کۆبوونەوە و گفتوگۆی بەردەوامە تاوەکو ئەو پارەیە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت و ئەو رێککەوتنەی پێشتر کراوە جێبەجێ بکرێت، بەڵام ئەوەی وت، کە دەیەوێت دەرچەیەکی یاسایی بدۆزێتەوە تاوەکو لایەنە عێراقییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران نەیکەنە گرفتێک لەدژی.

 

حەداد باسی لەوەشکرد، سەرۆک وەزیران رایگەیاندووە، هەوڵەکانی بۆ ئەوەیە 320 ملیارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەم چەند مانگەی ماوە خەرج بکرێت و ئەوەی لە یاسای پڕکردنەوەی کورتھینانی دارایی جێگیرکراوە، بخرێتە پرۆژە یاسای بودجەی 2021.

 

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوادەی ناردنی 320 ملیارەکەکرد و ئەوەشی وت :"سەرۆک وەزیرانی عێراق هیچ وادەیەکی دیاری نەکردووە بۆ ناردنی پارەکە بەڵام دڵنیاییداوە لەوەی ناهێڵن فەرمانبەرانی هەرێم بێ مووچە بن و هەوڵی جدی هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەو ناردنی پارەکە لەوادەیەکی نزیکدا".