گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانتارێکى یەکێتى ڕەخنە لە راگەیەندراوەکەی حکومەتى هەرێم دەگرێت 

2020.11.26 - 12:50
پەرلەمانتارێکى یەکێتى ڕەخنە لە راگەیەندراوەکەی حکومەتى هەرێم دەگرێت 

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى یەکێتى ڕەخنە  لە حکومەتى هەرێم دەگرێت لەبارەى ناردنى نامە بۆ بەغدا و دەڵێت :"تۆ بڵێی دەسەڵاتدارانی بەغداد چاوەڕێی نامەیەکی حکومەتی هەرێمیان کردبێ".

 

د.بەختیار جەبار شاوەیس، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق (26ی تشرنی دووەمی 2020) لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، بڵاوى کردەوە :"ئاخر کێشەی موچەی میللەتێک بەنامە چارەسەر دەبێ؟؟ تۆ بڵێی نامەناردن شتێکی ئەوەنە گرنگ بێ و نەمانزانیبێ؟". 

 

بەختیار شاوەیس پرسیاری ئەوەشی کردووە، تۆ بڵێی دەسەڵاتدارانی بەغداد چاوەڕێی نامەیەکی حکومەتی هەرێمیان کردبێ بۆ ناردنی موچەی چوار مانگی فەرمانبەرانی هەرێم و ئێمە تازە بەم شتە گرنگەمان زانیبێ؟ نازانم سیحری نامە چیە؟". 

 

دوێنێ (چوارشەممە، 25ى تشرینى دووەمى 2020) ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆبوەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە حکومەتى هەرێم نوسراوێک ئاڕاستەى حکومەتى عێراق بکات و تیایدا داواى ناردنى موچەى مانگەکانى 5و6و7و10ى 2020 بکات.