گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مشک و جرجی تێدابووە

لیژنەکانی قایمقامیەت کۆگایەکیان لە سلێمانى داخست 

2020.11.26 - 12:05
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەکانی قایمقامیەت کۆگایەکیان لە سلێمانى داخست 

ناس کورد- 

قایمقامیەتی سلێمانی راگەیەندراوێکى لەبارەى داخستنى کۆگاکانى کۆمپانیاى موحسین لەشارى سلێمانى بڵاوکردەوە و بەگوێرەى راگەیەندراوەکە کۆگاکە مەرج و ڕێنماییەکانى کارکردنى پەیڕەو نەکردووە و قرتێنە لەشوێنەکەیدا هەبووە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوەکەدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (26ی تشرینی دووەمی 2020) رایگەیاند، لەهەڵمەتێکی گەورەی لیژنەکاندا بۆ پشکنینی کۆگاکانی عەمبارکردنی خواردەمەنی لەناوچەی ژاڵەی سەرو، دەرکەوت کۆگاکانی کۆمپانیای موحسین پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن نابێت و قرتێنەرەکانی (مشک و جرج) تیایدایە.

 

ئەوەشی وتووە :"بەپێی مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، هەر شوێنێک خواردن و خواردنەوە دروست بکات یاخود تیایدا عەمبار بکرێت پێویستە بەهەمو شێوەیەک رێگری لەهەبونی قرتێنەرەکان بکات، بەپێچەوانەوە شوێنەکە روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە".

 

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "لە ئێستادا بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی کۆگاکانی کۆمپانیای موحسین دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە".