گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بوو بەچەند؟

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان لە هەڵکشاندایە  

2020.11.26 - 11:37
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان لە هەڵکشاندایە  

ناس کورد- 

نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهاندا لەبەرزبونەوەى بەردەوامە و ئەمڕۆ نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت گەیشتە 48 دۆلار و 24 سەنت و نزیکبوونەوە لەدەستخستنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا و بەردەوامیدان بەرێککەوتنەکەى ئۆپیک هۆکارن بۆ خواستى زۆرتر لەسەرى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى هەواڵى ئاژانسە جیهانییەکان کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (26ى تشرینى دووەمى 2020)، لەکاتى کردنەوەى نرخ لەبازاڕەکاندا بڕى 38 سەنت کە دەکاتە 0.8% نرخى نەوتى برێنت بەرزبویەوە و بەوەش نرخەکەى گەیشتە 48 دۆلار و 24 سەنت، ئەوەش دواى ئەوەى پێشتر بەڕێژەى 4% نرخەکەى بەرزبووەوە.

 

نرخى نەوتى تەکساسیش بەبڕى 27 سەنت کە دەکاتە 0.6% بەرزبووەەوە و بەوەش نرخى یەک بەرمیل نەوت گەیشتە 45 دۆلار و 18 سەنت، ئەوەش دواى ئەوەى بۆ یەکەمجار لەمانگى ئادارى ئەم ساڵەوە بەڕێژەى 4% بۆ ڕێژەى 9% بەرزبووەوە.

 

لاى خۆشیەوە جیفرى هالى شارەزاى بوارى نەوت لەبازاڕەکانى جیهان ڕایگەیاند، بەهۆى ڕێکارەکانى گواستنەوەى دەسەڵاتى سەرۆکایەتى ئەمەریکا و ئەگەرى بەدەستخستنى ڤاکسینەکە و بەردەوامیدان بەرێککەوتنەکەى ئۆپیک بۆ دابەزاندنى ئاستى بەرهەمهێنان زیادبونى چاوەڕواننەکراوى نەوت لەگەنجینەکانى ئەمەریکا فەرامۆش بکات و بەو هۆیەشەوە گۆڕانکارى تر بێتە کایەوە.