گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەیشتە لیژنەى دارایى پەرلەمان

پڕۆژە یاساى گواستنەوەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ سەر بەغدا قۆناغێکى ترى بڕى

2020.11.26 - 11:25
App store icon Play store icon Play store icon
پڕۆژە یاساى گواستنەوەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ سەر بەغدا قۆناغێکى ترى بڕى

ناس کورد- 

چەند پەرلەمانتارێکى کورد لەفراکسیۆنە جیاوازەکان، ڕادەستکردنى پڕۆژە یاسای گواستنەوەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمیان  بەلیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق، ڕاگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەنراوێکى چەند پەرلەمانتارێکى کورد لەبەغدا کە کۆپیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (26ى تشرینى دووەمى 2020)، ئاماژە بەوە کراوە :"بە نوێنەرایەتی ئەو پەرلەمانتارانەی واژویان لەسەر پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانى هەرێم بۆ بەغدا کردووە ، بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی پرۆژەیەکەیان گەیاندووەتە لیژنەى دارایى پەرلەمان و ڕادەستى سەرۆکى لیژنەکەیان کردووە.

 

ئەو پەرلەمانتارانە کەبریتین لە ڕێبوار کەریم و غالب محەمەد و یوسرا ڕەجەب و سەرکەوت شەمسەدین ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردووە، هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنى پرسى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم لەبەغداوە بەردەوامى دەبێت.

 

لەماوەکانى ڕابردووشدا ئەو پەرلەمانتارانە گەیاندنى پڕۆژە یاسای گواستنەوەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم  بۆ سەر حکومەتى فیدراڵ لەناو پەرلەمانى عێراق ڕاگەیاند.