گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

لێدوانى فراکسیۆنى پارتى لەبارەى کۆبونەوەى لیژنەى نێوەندگیرى هەرێم و بەغدا

2020.11.26 - 11:12
لێدوانى فراکسیۆنى پارتى لەبارەى کۆبونەوەى لیژنەى نێوەندگیرى هەرێم و بەغدا

ناس کورد-کاروان مەحمود  

بڕیارە ئەمڕۆ ئەو لیژنەیەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا پێکیھێناوە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی بکات و دواتر لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و فراکسیۆنەکانی دیکەش لە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێت: "تا ئێستا ئاگادار نەکراوین لەکۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی عیراق".

 

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق (پێنجشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، وەکو فراکسیۆنی پارتی تا ئێستا ئاگادار نەکراوینەتەوە لە وادەی کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەو لیژنەیەی لە پەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا پێکهێنراوە، بەڵام هەر هەوڵێک بۆ چارەسەری کێشەکان بە هەنگاوێکی باش دەزانین و پێشوازی لێدەکەین.

 

لەبارەی وادەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ ناردنی بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق وتی :"ئاگادارنین کەی شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات".