گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارەکە کارمەندەکانى هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە بەشێک لە کارمەندەکانی دەکات عێراق جێبهێڵن

2019.05.15 - 11:13
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە بەشێک لە کارمەندەکانی دەکات عێراق جێبهێڵن
ناس کورد- ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە فەرمانبەرە ئاساییەکانى حکومەتی ئەمریکا لە عێراق کردووە کە ئەو وڵاتە جێبهێڵن. . بەگوێرەی رۆیتەرز، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بوونی مەترسی لەسەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق داوای لەو کارمەندانەی وڵاتەکەی کردووە کە کارمەندی سەرەکی نیین و کاری بەپەلە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی وڵاتەکە لە هەولێر بەڕێناکەن، عێراق جێبهێڵن. . هاوکات باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردۆتەوە، بریارەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەجێهێشتنی کارمەندەکانى حکومەتی ئەمریکایە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و هەروەها کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر. . لەراگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا ئاماژە بەوە کراوە کە فەرمان بە کارمەندە ئاساییەکانى سەر بە حکومەتی ئەمریکا لە عێراق کراوە کە ئەو وڵاتە جێبهێڵن. . راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە رۆژی (سێشەممە) سوپای ئەمریکا رایگەیاند کە پێدەچێت لەناوخۆی عێراق و لەلایەن ئەو گروپانەی کە ئێران پشتیوانییان دەکات هێرش بکرێتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و بۆ ئەو مەبەستەش هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. .