گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داواکردنى پارە بۆ کڕینى کتێب

لە پێشانگاى کتێب گەنجێک داواى دوو هەزار هاوکارى کرد بۆ کڕینى کتێبێک

2020.11.26 - 09:14
لە پێشانگاى کتێب گەنجێک داواى دوو هەزار هاوکارى کرد بۆ کڕینى کتێبێک

ناس کورد- 

یەکێک لە کتێبفڕۆشەکانى پێشانگاى کتێب لەسلێمانى دیمەنى گەنجێک لەناو پێشانگەکە دەگێڕێتەوە کە بۆ کڕینى کتێبێک داواى دوو هەزار دینارى کردووە. 

 

کتێبخانەى تەفسیر لەمیانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (26ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژەى بەوە کرد، لەشوێنی نوسینگەی تەفسیر گەنجێک ھات و نرخی کتێبێکی پرسی، کتێبەکە نرخەکەی 5 ھەزار بوو دوای داشکان نرخەکەی دەبووە 3 هەزارو 500 دینار، بەڵام ئەو گەنجە داوایکرد بە هەزار و 500 دینار کتێبەکەی پێ بدرێت، دواتر دوو برادەری تری لەگەڵ بوو ھەندێک قسەیان کرد و لەم کاتەشدا کەسێکی دیکە کە بەتەمەن لەوان گەورەتر بوو لەنزیک ئەوان وەستابوو، ھاتە لام و بەگوێما چرپاندی :"من ئەم دە ھەزارە دادەنێم، ئەم گەنجە پارەی تەواوی پێ نییە بۆ کتێبەکە، پارەکەی ئەو بگێڕەوە و باقییەکەشی ھەمدیسان بیکە بە دیاری بۆ کەسێکی تر"!

 

ئەو کەسەی دیمەنەکەی گێڕاوەتەوە وتویەتی :"من بیرم بۆ ئەوە نەچوو کە ئەم گەنجە پارەی تەواوی لانیە، بەڵام کەسەکەی تر کە گوێبیستی گفتوگۆی نێوان گەنجەکان بوو، ئیدی کارە گەورەکەی کرد".