گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاوانبارە بە درۆکردن

دۆناڵد ترەمپ لێبوردنى سەرۆکایەتى بۆ بەرپرسێکى پێشوى ئەمەریکا دەرکرد

2020.11.26 - 08:44
دۆناڵد ترەمپ لێبوردنى سەرۆکایەتى بۆ بەرپرسێکى پێشوى ئەمەریکا دەرکرد

ناس کورد-

سەرۆکى ئەمەریکا لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا لێبوردنى سەرۆکایەتى بۆ ڕاوێژکارى پێشووى ئاسایشى نیشتیمانى ئەمەریکا دەرکرد.

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک کە لە هەژمارى خۆى لەتویتەر بڵاوى کردەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (26ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، لێبوردنى سەرۆکایەتى بۆ جەنەڕاڵ مایکڵ فڵێن، ڕاوێژکارى پێشووى ئاسایشى نیشتیمانى ئەمەریکا دەرکرد کە تاوانبارە بە درۆکردن و پێدانى زانیارى ناڕاست بە دەزگاى لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکاFBI..

 

ترەمپ لە تویتەکەیدا نووسیویەتى "جێی شانازیـیەکی گەورەیە ڕایبگەیەنم کە جەنەڕاڵ مایکڵ فڵێن لێبوردنێکی تەواوی پـێبەخشرا. پـیرۆزبێت لە جەنەڕاڵ فڵێن و خێزانە بەڕێزەکەی. دەزانم ئێستا بە ڕاستی جەژنێکی سوپاسگوزاری نایابتان دەبێت".

 

مایکڵ فڵێن لە میانەی ئەو لێکۆڵینەوانەى کە لە گەڵى دەکران سەبارەت بە کەیسی دەستێوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، زانیاری هەڵەی دابوو بە دەزگای FBI سەبارەت بە پەیوەندیـکردن لەگەڵ باڵیۆزی ڕوسیا لە ئەمەریکا بەر لەوەی ترەمپ سەرۆکایەتی وڵات بگرێتەدەست، بەڵام پاشان دانی‌نابوو بەوەی ڕاستی نەوتبوو.

 

مایکڵ فڵێن جگە لەمە تاوانباریشە بەوەی زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی تورکیا وەرگرتووە لە بەرامبەر ئەوەی کاری بۆ بکات، ئەمەش بەبێ ئەوەی لە دەزگا فەرمیـیەکانی ئەمەریکا تۆماری بکات.