گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

زانیارى لەبارەیەوە

ئەو دادوەرەى بووە بەشێک لە ناوبانگى مارادۆنا

2020.11.25 - 23:46
ئەو دادوەرەى بووە بەشێک لە ناوبانگى مارادۆنا

ناس کورد-

دێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا یەکێک لە باشترین یاریزانەکانى جیهان کە بە شێک لە ناوبانگەکەى بۆ ئەو گۆڵە دەگەڕێتەوە لە جامى جیهانى 1986دا بە دەست لە ئینگلتەراى کرد، دادوەرى یاریەکە بەهۆى هەژمارکردنى گۆڵەکەوە بەهۆکارى بەشێک لەو ناوبانگە دادەنرێت و ئەو دادوەرەش عەرەبە.

 

دواى کۆچى دوایى مارادۆنا چەندین ڕاپۆرتى ڕۆژنامەوانى لەسەر ژیانى ئەو ئەفسانەیەى تۆپى پێ دەرکران و لە بەشێک لە راپۆرتەکاندا ناوى عەلى بن ناسر دەبینرێت، بەڵام بەشێکى زۆرى هەوادارانى تۆپى پێ نازانن کێییە.

 

عەبى بن ناسر، ئەو دادوەرە تونسیەیە لە جامى جیهانى 1986 دادوەرى یارى نێوان هەڵبژاردەکانى ئەرجەنتین و ئینگلتەراى کرد کە تێیدا مارادۆنا بەدەست گۆڵێکى تۆمارکرد، بەڵام دادوەر نەیبینى و گۆڵەکەى هەژمار کرد، تائێستاش ئەو گۆڵە لە یادەوەرى ئینگلیزەکاندا ماوە و بیرناچێتەوە.

 

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، مارادۆنا لە ساڵى 2015دا لە تونس سەردانى بن ناسرى کردوە و درێسێکى خۆى بە واژۆى خۆیەوە پێشکەش کرد.

 

مارادۆنا دواى سەردانەکە وێنەکانى لە ئەکاونتەکانى خۆى بڵاوکردبوەوە و نوسیبوى، سەردانى عەلى بن ناسرم کرد و وێنەیەکى کاتى یاریەکەى پێشکەش کردم کە لە ماڵەکەیدا هەڵیواسی بوو "وێنەکە لەکاتى تەوقەکردنى مارادۆنا و عەلى بن ناسرە پێش دەستپێکردنى یاریەکە"، ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە نوسیویشیەتى کە بن ناسر هاوڕێى هەمیشەییەتى.