گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وتەبێژى حکومەتى هەرێم: ئەگەر بەغدا 320 ملیارەکە نەنێرێت بژاردەى دیکەمان هەیە

2020.11.25 - 22:54
وتەبێژى حکومەتى هەرێم: ئەگەر بەغدا 320 ملیارەکە نەنێرێت بژاردەى دیکەمان هەیە

ناس کورد-

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان گەشبینى خۆى دەربڕى بە ناردنى 320 ملیارەکە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم و ئاماژەى بەوەش کرد، ئەگەر بەغدا 320 ملیارەکە نەنێرێت بژاردەى دیکەمان هەیە.

 

جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکى بۆ ڕوداو کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (25ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دابەشکردنی مووچە. گەشبینین لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغدا 320 ملیار دینارەکە بنێرێت".

 

وتیشى، ئەگەر 320 ملیار دینارەکە نەهات بۆ دابەشکردنی مووچە، ئێمە بژارەی خۆمان دەبێت. بەپێی رێککەوتن دەبێت لە عێراقەوە مووچەی چوار مانگی دیکەمان بۆ رەوانە بکرێت.

 

لێدوانەکە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ (چوارشەممە، 25ى تشرینى دووەمى 2020) ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆبوەوە و بە گوێرەى راگەیەندراوى کۆبوونەوەکە تیایدا بڕیاردراوە حکومەتى هەرێم نوسراوێکى فەرمى ئاڕاستەى بەغدا بکات و داواى مووچەى مانگەکانى 5و6و7و10ى 2020 لە حکومەتى عێراق بکات.