گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامادەکارییەکان بەکوێ گەیشتووە؟

لێدوانی دەستەی ئاماری هەرێم لەبارەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی 

2020.11.25 - 21:33
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی دەستەی ئاماری هەرێم لەبارەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی 

ناس کورد- 

سەرۆکی دەستەی ئامار لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی چەند کێشەیەکەوە راگیراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سیروان محەمەد، سەرۆکی دەستەی ئامار لە هەرێمی کوردستان (چوار شەممە،25ی تشرینی دووەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە هەرێمی کوردستان بەهەمان شێوەی پارێزگاکانی عێراق بەردەوامە، بەڵام لە ئێستادا گرفتی مادی و تەکنیکی و ئیداری کێشەی بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە دروستکردووە و ئێمەش وەکو دەستەی ئامار لە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە پەیوەندیداین لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەوەش بۆ ئاگاداربوون و ئەنجامدانی هەر هەنگاوێکی نوێ بنرێت لەو بارەیەوە.

 

سەبارەت بە دیاریکردنی ئەو کارمەندانەی پێشتر خول و ۆرکشۆپیان بینیوە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری، ئایا هەمان ئەو کەسانە دادەنرێنەوە لەکاتی سەرژمێری گشتی ئەمجارەی عێراق و هەرێمی کوردستان، سەرۆکی دەستەی ئامار لەوەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پرۆسەکە ئەمجارە جیاوازتر دەبێت و به‌ ئه‌لیكترۆنی له‌ رێگه‌ی تابلێته‌وه‌ ئەنجام دەدرێت".