گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەردانى سلێمانى دەکات

وەزیرى ڕۆشنبیرى عێراق داوایەک ئاراستەى یەکێتى دەکات

2020.11.25 - 20:51
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى ڕۆشنبیرى عێراق داوایەک ئاراستەى یەکێتى دەکات

ناس کورد- 

وەزیرى ڕۆشنبیرى و گەشتوگوزارى عێراق داوا لە پەرلەمانى عێراق دەکات دەنگ بە یاساى جەژنى نیشتمانى بدەن و داواش لە پەرلەمانتارانى یەکێتى دەکات واز لە رەتکردنەوەى بەروارى جەژنەکە بهێنن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وەزارەتى ڕۆشنبیرى و گەشتوگوزارى عێراق (چوارشەممە، 25ى تشرینى دووەمى 2020) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاویکردەوە، حەسەن نازم، وەزیرى ڕۆشنیرى پێشوازى لە لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پەرلەمان بە سەرۆکایەتى شێرکۆ محەمەد ساڵح کردوە و گفتوگۆ لەسەر چەند دۆسیەیەک کراون یەکێک لەوانەش پرۆژە یاساى جەژنى نیشتمانى عێراق بووە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، هەردولا جەختیان لەسەر بەهێزکردنى پەیوەندى کۆمەڵایەتى کوردى - عەرەبى کردوەتەوە، ئەویش بە ناساندنى نەهامەتیەکانى کورد بە کۆمەڵگەى عەرەبى و نەهامەتیەکانى عەرەب بە کۆمەڵگەى کورد لەسەر دەستى ڕژێمى پێشووى عێراق، داواش لە وەزیر کراوە سەردانى شارى سلێمانى بکات و سیمینارێکى ڕۆشنبیرى ساز بکرێت و وەزیریش ئامادەیى پیشانداوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕونیشکراوەتەوە، حەسەن نازم جارێکى تر داواى لە پەرلەمان کردوە پرۆژە یاساى جەژنى نیشتمانى تێپەڕێنن و داواشى لە پەرلەمانتارانى یەکێتى کردوە چاو بە ڕەتکردنەوەیاندا بۆ بەروارى جەژنەکە کە 3ى تشرینى یەکەمە بخشێننەوە، ئەو بەروارە کە هاوتایە لەگەڵ کۆچى دوایى جەلال تاڵەبانى سکرتێرى پێشووى یەکێتى و سەرەڕاى ئەوەشى کە یادى سەربەخۆیى عێراقە گرنگیەکى زیاتر دەدات بە بەروارەکە.