گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەڵەبجە؛ لە روداوێکی هاتوچۆدا کوڕێکی 25 ساڵ گیانی لەدەستدا  

2020.11.25 - 20:36
هەڵەبجە؛ لە روداوێکی هاتوچۆدا کوڕێکی 25 ساڵ گیانی لەدەستدا  

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لە ڕێگەی نێوان گوندی سازانی سەر بەناحیەی سیروان لە پارێزگای هەڵەبجە، شۆفێری ئۆتۆمبێلێک گیانی لەدەستداوە.

 

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە  (چوارشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2020) رایگەیاند، ئیوارەی ئەمڕۆ  لەڕێگەی نێوان گوندی سازانی سەر بەناحیەی سیروانی  پارێزگای هەڵەبجە  لەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسان، پاترۆڵ شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بەناوی (ن. م.ک)  تەمەن 25 ساڵ  پیشە ئاژەڵدار دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە  گەڕەکی سەرا بریندار دەبێت پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە لەبەر سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراو لەوێ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

 

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی  پزیشکی دادی پارێزگای سلیمانی کراوەو دۆسیەی لێکۆڵینەوە  بۆ ڕوداوەکە لەبنکەی پۆلیسی  سیروان ڕێکخراوە.