گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

کاردانەوەیەک لە دارایى پەرلەمانى عێراقەوە لەبارەى داواکارى هەرێم بۆ مووچە

2020.11.25 - 19:19
App store icon Play store icon Play store icon
کاردانەوەیەک لە دارایى پەرلەمانى عێراقەوە لەبارەى داواکارى هەرێم بۆ مووچە

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق لە کاردانەوەى داواکارییەکەى حکومەتى هەرێم بۆ داواکردنى مووچەى چوار مانگ لە حکومەتى عێراق ڕایگەیاند "لێدانەوەى قەوانە کۆنەکەیە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق لەمیانەى بڵاوکردنەوەى پەیامێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (25ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند "بەیاننامەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانیی حکومەتی هەرێم لێدانەوەی قاوانە کۆنەکان و قسە بێتامەکانی ڕابردوە".

 

وتیشى "لەبری ئەم وشە ئینشائی و لاستیکیی و بێ سودانە، بە ڕونیی بڵێن نەوت و داهات رادەست دەکەن یان نا؟! تاکەی کۆڵ نادەن لە دروشمبازی و گوتاری پۆپۆلیزمی قەومی، خەڵک موچەی دەوێ نەک قسە!".

 

ئەمڕۆ (چوارشەممە، 25ى تشرینى دووەمى 2020) ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆبوەوە و بە گوێرەى راگەیەندراوى کۆبوونەوەکە بڕیاردراوە حکومەتى هەرێمى نوسراوێکى فەرمى ئاراستەى حکومەتى عێراق بکات و تیایدا داواى موچەى مانگەکانى 5و6و7و10ى 2020 لە حکومەتى عێراق بکات.