گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئامارى نوێى کۆرۆنا لە عێراق ’سلێمانى زۆرترین ڕێژەى گیانلەدەستدانى تۆمارکرد’

2020.11.25 - 16:57
ئامارى نوێى کۆرۆنا لە عێراق ’سلێمانى زۆرترین ڕێژەى گیانلەدەستدانى تۆمارکرد’

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوو لە هەرێمى کوردستان و عێراق بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بە تۆمارکردنى 2438 توشبووى نوێى کۆرۆنا کراوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (25ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردودا لە تاقیگەکانى وەزارەتى تەندروستیدا 2438 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراوە و  2270 توشبوو چاکبوونەتەوە و 55 توشبووش گیانیان لەدەستداوە و لەو ژمارەیەى کە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە شارى سلێمانى بە تۆمارکردنى 20 گیانلەدەستدان پلەى یەکەمى ڕیزبەندى شارەکانى بەدەستهێناوە.