گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لەکاتی گواستنەوەی ماڵی پوری’’

مێردمنداڵێک لە ئۆتۆمبێل کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

2020.11.25 - 15:44
مێردمنداڵێک لە ئۆتۆمبێل کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

ناس کورد-
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لەکاتی گواستنەوەی ماڵی پوری، مێردمندالێک لە ئۆتۆمبێل کەوتووەتە خوارەوەو بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

لەوبارەیەوە عەلی جەمال قدوری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان (25ی تشرنی دووەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی ئێوارەی سێشەممە لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار لەکاتی گواستنەوەی ماڵی پوری مێردمنداڵێکی تەمەن 12 ساڵ بەناوی ( أ - أ - ع ) لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان دەبڵ دەکەوێت."


دەشڵێت، "دوای گەیاندن و چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا."

 


باسی لەوەشکردووە، بەیانی ئەمڕۆ ئەو مێردمنداڵە لە نەخۆشخانەی سلێمانی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.