ناس کورد-
بەپێی ئاماری توندوتیژیەکانی دژی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو، هەشت حاڵەتی سێکسی لەدژی ژنان تۆمار کراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەر بەپێی ئامارەکە کە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی دژی ژنان و ئافرەت کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (25ی تشرینی دووەمی 2020)، هیچ حاڵەتێکی کوشتن لەو مانگەدا تۆمار نەکراوە، بەڵام چوار حاڵەتی خۆکوشتن و یەک حاڵەتی خۆسوتاندن هەبووە.
هاوکات 882 سکاڵا لەلایەن ژنان و ئافرەتانەوە تۆمار کراون.
بەراورد بە ئاماری مانگی ئەیلولی توندوتیژی لە هەرێم، لە مانگی تشرینی یەکەمدا حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی و خۆکوشتن زیادیان کردووە، بەڵام خۆسوتاندن کەمی کردووە.