گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلانێکى نوێ لە هەرێم

گۆڕانکاریی نوێ لەبارەى شۆفێرى و تۆمارکردنى ئۆتۆمبیل دەکرێت

2020.11.25 - 11:29
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکاریی نوێ لەبارەى شۆفێرى و تۆمارکردنى ئۆتۆمبیل دەکرێت

ناس کورد-

 

حکومەتى هەرێمى کوردستان پلانێکى راگەیاند بۆ دەرکردنى کارتى زیرەک بۆ هەموو شۆفێران و شێوازى نوێی تۆمارکردنى ئۆتۆمبیل.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت  (25ى تشرینى دووەمى 2020) لە وتارێکدا لە رێوڕەسمى واژۆکردنى گرێبەستى بە ئەلیکترۆنیکردنى خزمەتگوزارییەکانى حکومەت  رایگەیاند، لەساڵى داهاتووەوە هەموو هاوڵاتییەکى هەرێم دەبێتە خاوەنى ناسنامەى دیجیتاڵى، ئەوەش یەکەم سیستەمى زانیارى دانیشتوان دروستدەکات، کە پێش مەرجێکە بۆ گەیاندنى خزمەتگوزاریی دیجیتاڵى.

 

وتیشى یەکەم خزمەتگوزاریی کە پێشبینى دەکەن لە 12 مانگى داهاتوودا بەردەست بێت، خزمەتگوزاریی شۆفێرى و تۆمارکردنى ئۆتۆمبیل دەبێت، کە زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتى سودمەد دەبن، هەموو شۆفێرێک کارتى زیرەکى دەبێت، یەکەکانى پۆلیسى گەڕۆکیش ئامێرێکیان دەبێت کە دەتوانن بەخێرایی ئۆتۆمبیلەکان کۆنتڕۆڵ بکەن.

 

مەسرور بارزانى جەختیکردەوە، به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چن واز له‌ مامه‌ڵه‌ی كاغه‌ز بهێنن، تا به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م و به‌ خێرایی به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان ته‌واو بكرێت.

 

ئەوەشى خستەڕوو، كۆتاییهێنان به‌ پشتبه‌ستنیان به‌ كاری كاغه‌زی و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی دیجیتاڵی، ئاره‌زوومه‌ندانه‌ نییه‌، به‌ڵكو پێویستییه‌، "ئێمه‌ هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نییه‌، یان ده‌بێ له‌گه‌ڵ ته‌كنەلۆجیا پێشبكه‌وین و به‌ره‌وپێش بچین، یان له‌ رابردوودا بمێنینه‌وه‌ گیر بخۆین".