گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دووجار گۆڕانکاریی

هەردوو سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمان یاسایى نوێى هەڵبژاردنەکان هەموار دەکەنەوە

2020.11.25 - 10:14
App store icon Play store icon Play store icon
هەردوو سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمان یاسایى نوێى هەڵبژاردنەکان هەموار دەکەنەوە

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى یاسایى لە پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، یاسایى نوێ هەڵبژاردنەکان دوو جار هەموار دەکرێتەوە لەلایەن سەرۆکایەتیەکانى کۆمار و پەرلەمانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهار مەحمود لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى (25ى تشرینى دووەمى 2020) کە " ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاندووە، هێشتا یاساکە لەلاى سەرۆکایەتى کۆمارە و نەیناردووەتەوە پەرلەمان، جموجۆڵێکى فراوان هەیە بۆ کۆتایهێنان بەهەموارکردنى پڕۆژەکە بەهۆى ئەوەى پەیوەستە بەهەڵبژاردنى پێشووەختەوە .


وتیشى، تێبینیان لەسەر یاساى هەڵبژاردنەکانەوە هەیە بەتایبەت لەبارەى پرسى بەکارهێنانى کارتى بایۆمەترى و هەروەها ژماردن و جیاکردنەوەى دەنگەکان بە ئامێرى ئەلیکترۆنى، سەربارى ئەوەى تێبینى لەسەر ئەوەش هەیە لەیاساکەدا هیچ سزایەک دانەنراوە و هەندێ هەڵەش لەیاساکەدا هەیە پێویستیان بەڕاستکردنەوە هەیە.

 

عەبدولحوسێن هەنداوى، ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیران بۆ کاروبارى هەڵبژاردنەکان (19ى تشرینى دووەمى 2020) لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران فەرمانى بە وەزیرى دارایى کردووە سەرجەم پێداویستیەکان بۆ پاڵپشتیکردنى کۆمسیۆنى هەڵبژاردن دابین بکرێت بەتایبەت بابەتى گەنجینەکردن و هەڵگرتنى دەنگەکان و لایەنى ئەمنى.



ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، پڕۆسەکە پشت دەبەستێت بە تەکنەلۆژیاى نوێ و سیستمى بایۆمەترى تۆمارى دەنگدان و هەروەها دەنگدانى ئەلیکترۆنى و چاوێریکردنى ئەمنیى ئەوەش بەمەبەستى ڕێگریکردن لەساختەکارى.

هەنداوى دەشڵێت، داوا لەنەتەوە یەکگرتووەکانیش کراوە چاودێرى پڕۆسەى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەعێراقدا بکات.

ڕاوێژکارەى سەرۆک وەزیران ئەوەشى ئاشکرا کردووە، حکومەت دەیەوێت هەفتەى داهاتوو داواى هەموارکردنى یاسای هەڵبژاردنەکان بکات کە بەمدواییانە پەسەند کرا لەپەرلەمان و لەهەموارکردنەوەکەشدا سندوقەکانى دەنگدان لەدەرەوەى عێراق و هەروەها ناو نەخۆشخانە و زیندانەکانیش هەڵبوەشێنرێتەوە.