ناس کورد-
ئەندامێکى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان هەنگاوێکى بێپێشینە بۆ چارەسەرى قەیرانى دارایی لە ناوچەکانى ژێر هەژمونى حزبەکەى دەوروژێنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بێستون سابوراوایی لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک (24ی تشرینی دووەمی 2020) کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى، "لامەرکەزى ئیداریی پاڵپشت بە یاسایەکى بودجە لە زۆنى سەوزدا زامنى چارەسەرى قەیرانى داراییە لە سنورەکەدا".
قسەکانى ئەو سەرکردەیەى یەکێتى لەکاتێکدایە، مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لەدوایین کۆبوونەوەیاندا لە هەولێر جەختیان کردەوە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سیاسیی نێوانیان و پرسی لامەرکەزی.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" (9ی تشرینی دووەمی 2020)، هه‌ردولا پابه‌ندیی خۆیان دوپات كرده‌وه به ڕێككه‌وتنی سیاسیی نێوانیان و به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی لامه‌ركه‌زییه‌ت له هه‌رێم و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و له‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاریه‌تیی ھاوبه‌ش و نه‌هێشتنی ڕۆتین له ڕاییكردنی كاری هاوڵاتییان و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه و خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان.