کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- بەوتەی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە بارەی بڕیاری گواستنەوەی كادرانی یەكێتی لە ئۆفیسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان حزبەكەی لێكۆڵینەوە دەكات و ئەو كارە بە باش نازانن. . سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریكا-ی وتووە "ئەو بڕیارە كتو پڕ بوو و بڕیارێكی چاوەڕواننەكراو بوو". . ئاماژە بەوەش دەكات، وەك كاردانەوە بە كارێكی باشمان نەزانیوە چونكە دەبووایە چاوەڕوان بكرێت لەبەر ئەوەی زۆری نەماوە سەرۆكی نوێی هەرێم سوێندی یاسایی بخوات و دەستبەكاربێت. . ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی روونیدەكاتەوە، ئەوكاتەی سەرۆكی نوێی هەرێم دەستبەكار دەبوو دەتوانێت لەگەڵ جێگرەكەی خۆی دابنیشن لە دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ ئەو گۆڕانكاریانەی دەیانەوێت بیكەن یان نەیكەن. . جەختیشی كردەوە، وەك یەكێتی لێكۆڵینەوە لەو بابەتە دەكەن و بەوتەی ئەو "بەمزووانە ئەو لێكۆڵینەوەیە ئەنجامی دەبێت". . پیرە سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لە دەركردنی بڕیارێكی لەو شێوەیە لە كاتێكدا هێشتا سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەستبەكار نەبووە. . وتیشی "بڕیارەكە لە ڕووی یاساییەوە گونجاو نییە و جێگای ڕەزامەندی یەكێتی نییە". .