گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

دووەم پەرلەمانتاری عێراق بە کۆرۆنا مرد

2020.11.24 - 22:31
دووەم پەرلەمانتاری عێراق بە کۆرۆنا مرد

ناس كورد-

حسێن زوهەیرى، ئەندامی پەرلەمانى عێراق لەسەر بازنەی پارێزگاى دیالە بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە لە وڵاتى لوبنان کۆچى دوایى کرد.

 

سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق (24ى تشرینى دووەمى 2020) بڵاویانکردوەتەوە، حسێن زوهەیرى دواى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا کۆچى دوایى کردوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، زوهەیرى لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى لوبنان بووە کاتێک کۆچى دوایى کردوە و پەرلەمانتارى کوتلەى بەدرى سەربە هادى عامرییە و ئەندامى لیژنەى یاسایى پەرلەمان بووە.

 

دواى دەرکەوتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراق لەسەرەتاکانى ئەمساڵەوە، ئەمە دووەم پەرلەمانتارە بەهۆى کۆرۆنا گیان لەدەست بدات و پێشتریش غیدا کمبش، پەرلەمانتار لەسەر پشکى هاوپەیمانى هێزە عێراقیەکان لە مانگى تەموزدا کۆچى دوایى کرد.