گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆخی ژنانی ڕۆژهەڵات

دۆخی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەنێوان کوشتن و خۆکوشتن و بەندکردندا

2020.11.24 - 22:30
App store icon Play store icon Play store icon
دۆخی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەنێوان کوشتن و خۆکوشتن و بەندکردندا

ناس کورد-

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 21 ژن کوژراون و 104 ژنیش خۆیان کوشتووە، دەشڵێت، زۆرینەی ئەو ڕووداوانە بەهۆی کێشەی خێزانی بووە و سێ ژنیش لەژێر ناوی "ناموس" کوژراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سبەینێ چوارشەممە (25ی نۆڤەمبەر) ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنانە و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاویش بەوبۆنەیەوە ئاماری ساڵی ڕابردووی پێشێلکاری مافەکانی ژنانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە.

 

بەگوێرەی ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا واتە، 21 ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون کە زۆرینەیان بە دەستی کەسوکار و خزمانی نزیکی خۆیان کوژراون.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆربەی ئەو حاڵەتانە بەهۆی کیشەی خێزانی بووە و سێ ژنیش لە ژێر ناوی نامووس کوژراون.
 

ئەو ڕێکخراوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 104  ژن و کچی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و هۆکاری زۆرینەشیان کێشەی خێزانی و هەژاری بووە.

 

ئەو ڕێکخراوە مرۆییە دەڵێت: "لەو 104 کچ و ژنەی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، 25 کەسیان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵ بووە.

 

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، هەر لەماوەی ئەو ساڵەدا، 172 پێشێلکاری لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە بەرامبەر ژنانی کورد کراوە.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، 34 ژنی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون، 21 کەسیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، هەشت کەسیان بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و پێنج کەسیان بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 13  ژنی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی لەلایەن دەزگای دادوەرییی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دادگایی کراون و هەندیکیان سزای سەرووی 10 ساڵیان بە سەردا سەپاوە.

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، بەپێی ئەو سزایانەی کە دەرچوون ئەو 13 ژنە سەرجەم سزای 76 ساڵ و سێ مانگ بەندکران و لێدانی 30 قامچییان بە سەردا سەپاوە.
 

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا و بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، ۱۰۴  ژن و کچی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.