گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک: وەزارەت ڕاست ناکات و کارەبا زیادی نەکردووە

2020.11.24 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: وەزارەت ڕاست ناکات و کارەبا زیادی نەکردووە

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى سامانە سروشتیەکانى پەرلەمانى کوردستان ڕەتی دەکاتەوە بڕى بەرهەمهێنانى کارەبا زیادى کردبێت و پێى وایە، ئەوەى وەزارەتى کارەبا بڵاویکردوەتەوە ڕاست نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاروان گەزنەیی، ئەندامی لیژنەکە لە پەیجی فەیسبوکی خۆی بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە و (24ى تشرینى دووەمى 2020) دەڵێت، کابینەی نۆیەمی حکومەت کە شانازییەکی گەورە بە زیادبوونی کارەباوە دەکات، لە ڕاستیدا وانییە و ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا وەکو خۆیەتی.



هێماى بۆ ئەوەشکردوە، لە هەرێم چەندین ساڵە نزیکەی 3200 بۆ 3400 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنین و بە ڕێژەی 43% لەم بڕە بەرهەمهێندراوە ون دەبێت کە پێی دەوترێت "لۆست" ئەوەی حکومەت باسی دەکات و دەڵێت ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا زیادی کردووە نەخێر زیادی نەکردووە، بەڵکو هەموو ساڵێک لە مانگەکانی 3-5 و 9-11 خواست لە سەر بەکارهێنانی کارەبا زۆر کەمدەکاتەوە و لە مانگەکانی 5-9 و 11-2 خواست لەسەر بەکارهێنانیبەرز دەبێتەوەو بەمەش دووبارە وەکو هەموو ساڵانی پێشوو کێشەی کارەبا سەرهەڵدەداتەوە.

کاروان گەزنەیى تەئکیدیشى کردوەتەوە، دوو ڕێگای چارەسەر هەن، یان پڕۆژەی پێوەری زیرەک بە مەرجێک نرخی بەرز نەبێت زوو تەواو بکرێت، یاخود پەنا ببرێت بۆ وزە نوێبووەوەکان، لە پەرلەمانی کوردستان پڕۆژە یاسایەکمان پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە لەسەر وزە نوێبووەوەکان و تا ئێستا نەخراوەتە بەرنامەی کار، ئەمەش ڕێگەی سەرەکییە لە چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا بە شێوەیەکی هەمیشەیی.