گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کچانی بالەی سلێمانی سزادران

بەهۆکارێکی سەیر یەکێتی تۆپی بالەی عێراق یانەی کچانی سلێمانیی سزادا

2020.11.24 - 21:32
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆکارێکی سەیر یەکێتی تۆپی بالەی عێراق یانەی کچانی سلێمانیی سزادا

ناس کورد-

سەرجەم ئەنجامەکانی تیپی بالەی یانەی کچانی سلێمانی لە پاڵەوانێتی یانە نایابەکانی عێراق سڕدرایەوە و یانەکە ڕەخنەی توند لە یەکێتی لە تۆپی بالەی عێراق دەگرێت و دەڵێت، خۆشحاڵن شکسیان دووچاری یانەی ئەمانەی بەغدا کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەندراوێکدا یانەی سلێمانی (سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا تیپی كچانی بالەی یانەی سلێمانی بە مەبەستی بەشداریكردن لە پاڵەوانێتیی یانە نایابەكانی عێراق گەشتی شاری هەولێری كرد، لە سێ یاریی سەرەتای پاڵەوانێتییەكە یانەی سلێمانی دوو شكست و بردنەوەیەكی تۆمار كرد، یاریی چوارەم بەرامبەر یانەی خالس بوو، بەهۆی بردنەوەكانی یانەی سیروانی شارەزوور و بردنەوەی سلێمانی لە ئەمانەی بەغداد، یانەی سلێمانی و خالس هیچ هیوایەكیان نەبوو بۆ سەركەوتن، بۆیە یانەی سلێمانی لەڕێگەی دكتۆر ئالان سەڵاحی ڕاهێنەرەوە پەیوەندی بە یەكێتیی بالەی عێراقەوە كرد و داوایكرد ئەگەر هیچ كێشەیەك دروست نابێت شاندەكە دەگەڕێنینەوە بۆ شاری سلێمانی، چونكە ئەنجامی یارییەكەمان هیچ كاریگەری نابێت، یەكێتیی بالەی عێراقیش ڕەزامەندی دەربڕی و ڕایگەیاند كە هیچ كێشەتان نایەتە ڕێ و تەنها یاریی چوارەم بە دۆڕاو هەژمار دەكرێت، دوای وەرگرتنی ئەو ڕەزامەندیە یانەی سلێمانی گەڕایەوە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " لەگەڵ گەیشتنەوەی یانەی بە شاری سلێمانی، یەكێتیی بالەی عێراق بڕیاریدا سەرجەم ئەنجامەكانی یانەكە بسڕێتەوە، ئەوەش پێچەوانەی قسەكانی پێشوویان بوو، چونكە یانەی سلێمانی هیچ نیەتێكی نەبووە بۆ كشانەوە و نەشكشاوەتەوە، لە بنەڕەتیشدا یانەی سلێمانی خۆشحاڵبووە كە شكستی دووچاری ئەمانەی بەغدا كردووە بۆ ئەوەی سیروانی شارەزوور بچێتە قۆناغی پێش كۆتایی و ژمارەی یانە كوردییەكان زیاتر بێت."

 

یانەی سلێمانی جەختیشیکردووەتەوە: " دووپاتی دەكەینەوە یانەی سلێمانی لە خولی بالەی كچانی عێراق نەكشاوەتەوە و هیچ نیەتێكیشی نەبوە بۆ كشانەوە."