ناس کورد-
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئیدارەی نوێی ئەمەریکا گرنگییەکی زیاتر بە وەبەرهێنان لەبواری وزەدا لە هەرێمی کوردستان دەدات و دەشڵێت، پلانیان داناوە ڕووپێوی گازی سروشتیی هەرێم بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و بردنه‌وه‌ی جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و وڵاته، لە هەرێمەوە ئومێدی ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە بایدن ئاشنایه‌تیی زۆری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و پێدەچێت پەیوەندییەکانی هەرێم و ئەمریکا بەرەو پێشەوە بچن بەتایبەت لەبواری وزەدا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2020) لە میانەی بەشداریکردنی كۆنفرانسی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆرۆنا ڕایگەیاند: " هەرێمی کوردستان و ئه‌مه‌ریكا پەیوەندییەکی مێژووییی باشیان هه‌یه و پەیوەندییەکان په‌یوه‌ندیی هه‌ردوولا ده‌چێته قۆناغێكی دیكه‌وه."
وتیشی: " زۆر خۆشحاڵم كه وەزیری وزەی ئەمەریکا دان برولیێتم بینی و چەند جارێک گفتوگۆمان کرد لەسەر ئەوەی چۆن وه‌به‌رهێنانێكی زیاتر له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، ئێمه پێشوازی له وه‌به‌رهێنانی نێوده‌وڵه‌تی له بواره‌كانی وزه، ته‌ندرووستی، په‌روه‌رده و كشتوكاڵ ده‌كه‌ین."
لەوبارەیەوە، هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی فه‌رمیی حزبەکەی ڕاگەیاند: " چاوەڕوان ده‌كرێت له سه‌رده‌می ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكادا، جۆ بایدن كه كه‌سێكی ناسراوه له كوردستان و 24 جار سه‌ردانی كوردستانی كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌شی دایان ده‌نێت وه‌ك ڕاوێژكار و وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری به‌رگری تا ڕاده‌یه‌ك ناویان هاتووه، ئه‌وانه زۆر شاره‌زای دۆخی عێراق و كوردستانن، وای ده‌بینم ده‌رفه‌تی دیكه بۆ هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته پێشه‌وه، كه ده‌بێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ بده‌ین، سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرین."
ئاماژەی بەوەشكڕدووە: "بریاره له داهاتوو كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی بێنه كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و هاوكاری بكه‌ن و ڕۆڵی كه‌رتی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا له وه‌به‌رهێنان به‌ره‌و زیاتر بڕوات."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت سه‌رچاوه‌ی وزه بدۆزێته‌وه له عێراقدا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی باسی لەوەکردووە: "ئه‌مه‌ریكا له بواری وزه‌وه له‌سه‌ر دوو ئاست كار ده‌كات، یه‌كه‌م له ئاستی گه‌وره و فراوانتر هه‌وڵ ده‌دات كه سه‌رچاوه‌كانی وزه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له عێراق و كوردستان به‌تایبه‌ت نه‌كه‌ونه بن ده‌ستی ڕكابه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، واته به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له ڕووی دابینكردنی وزه بۆ جیهان نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، له ئاستی دووه‌م ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی داوه و چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی هاتوونه‌ته ئێره، جێگری وه‌زیری وزه چه‌ند جارێك هاتووه‌ته ئێره و چه‌ند جارێك به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ به‌رێز سه‌رۆكی حكوومه‌ت قسه‌ی كردووه، من تا ڕاده‌یه‌ك ئاگادارم ده‌یانه‌وێت به‌دیلێك بۆ وزه‌ی ئێران له عێراق په‌یدا بكه‌ن، چونكه عێراق گرفتی كاره‌بای هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كاره‌بای له ئێرانه‌وه ڕاكێشاوه و به‌شێك له گازی سرووشتیش له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كات بۆ كاركردنی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با".
دەربارەی ئەوەی ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت سوود له وزه‌ی كوردستان وه‌ربگرێت له داهاتوودا؟ هۆشیار سیوه‌یلی، ئاماژەی بەوەکردووە: " هه‌رێمی كوردستان گازی سرووشتیی زۆره، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و كۆرمۆر، به‌ڵام ئه‌و كێڵگانه وه‌ك پێویست بایه‌خیان پێ نه‌دراوه، ئه‌مه‌ریكا له داهاتوو گرنگیی پێ ده‌دات، جێگری وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا، وتی؛ ئێمه له‌وه‌شدا به‌شدارین بۆ ئه‌وه‌ی ڕووپێوی كوردستان بكه‌ن له ڕووی بوونی یه‌ده‌گی گازه‌وه كه ئه‌مه هه‌نگاوی گرنگه."
بەرۆرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ئاماژەی بەوەشكردووە: " ده‌یانه‌وێت په‌ره به گازی كوردستان بده‌ن، هه‌م كوردستان سوودی لێ وه‌ربگرێت، هه‌م عێراقیش سودی لێ وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پشتبه‌ستنی عێراق بۆ هه‌نارده‌ی گاز له ده‌ره‌وه كه‌م بكرێته‌وه."