ناس کورد-
بازگەی پۆلیسی هاتوچۆی بانی مەقان لە قەزای چەمچەماڵ لەلایەن چەند چەکدارێکەوە درایە بەر دەستڕێژی گولە و چەکدارەکانیش هەڵهاتوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی چەمچەماڵ بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند: "لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تەقە لە بازگەی پۆلیسی هاتوچۆی چەمچەماڵ کراوە و چەکدارەکان هەڵهاتوون و تا ئێستا هیچ کەس دەستگیرنەکراوە."
وتیشی: "بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پۆلیس کەوتوون، چەکدارەکان تەقەیان لە پۆلیسێکی هاتوچۆ لە بازگەکە کردووە، بەڵام پۆلیسەکەی هاتوچۆ سەلامەتە و بەر نەکەوتووە."
ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس ئاماژەی بەوەشكرد: " تائێستا هیچ کەس لەسەر ڕووداوەکە سکاڵای تۆمارنەکردووە و هۆکاری ڕووداوەکەش ڕوون نەبووەتەوە."