گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

پزیشکێکى عێراقى منداڵێک دەکوژێت و تەنها یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت

2020.11.24 - 17:55
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێکى عێراقى منداڵێک دەکوژێت و تەنها یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت

ناس کورد-

پزیشکێکى عێراقى دواى ئەوەى بەهۆى هەڵەیەکى پزیشکییەوە منداڵێ دەکوژێت، دادگا تەنها یەک ملیۆن دینارى عێراقى سزاى دارایى بەسەردا دەسەپێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق (24ى تشرینى دووەمى 2020) لە زارى باوکى منداڵە کچەکە کە ناوى "ڕەفیف"ە و لە پارێزگاى دیوانییە دادەنیشێت بڵاویانکردوەتەوە، پزیشکێک بەهۆى هەڵەیەکى پزیشکییەوە منداڵەکەیى کوشتووە.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، دادگاى دیوانییە تەنها یەک ملیۆن دینارى عێراقى سزاى دارایى بەسەر پزیشکەکەدا سەپاندووە بەهۆى هەڵەکەیەوە.

 

باوکى ڕەفیف هێماى بۆ ئەوەشکردوە، ڕوداوەکە پێش ساڵێک و چوار مانگ ڕوویداوە، داواى پێداچونەوەشیان بە سزاکەدا کردووە چونکە دادپەروەرانە نییە بەرامبەر منداڵەکەى.