گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هیوایەک بۆ نەخۆشخانی شێرپەنجە

داهێنانێکى مێژوویى لەبوارى شێرپەنجەدا هیوا بە نەخۆشان دەبەخشێت

2020.11.24 - 17:37
داهێنانێکى مێژوویى لەبوارى شێرپەنجەدا هیوا بە نەخۆشان دەبەخشێت

 

ناس کورد- 

تیمێکى گەورەى پزیشکى ئاشکرایانکرد، توانیویانە پەرە بە تەکنەلۆژیایەک بدەن کە خانە شێرپەنجەییەکانى جەستەى مرۆڤ دەکاتە ئامانج  و لەناویان دەبات و هیچ زیانێکیشى نییە.

 

ڕۆژنامەى ئینیپێندێنتى بەریتانى (سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2020) بڵایکردووەتەوە، ئەو ڕێگە نوێیەى زانایان دایانهێناوە بۆ کوشتنى خانە شێرپەنجەییەکان سەرکەوتنى بەدەستهێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەری خراپ ناکەتەسەر خانە تەندروستییەکانى تەنیشت خانە شێرپەنجەییەکانیش.

 

ڕونیشکراوەتەوە، تەکنەلۆژیاکە پشت بە گۆڕانکارى DNA خانە شێرپەنجەییەکان دەبەستێت، لەسەر مشک بەکارهێنراوە و سەرکەوتوو بووە، لە ماوەیەکى نزیکدا لەوانەیە ساڵێک بۆ دوو ساڵى دیکە لەسەر مرۆڤیش بەکاربهێنرێت.

 

لاى خۆیەوە پرۆفیسۆر دان بیر، شارەزاى بوارى نەخۆشییەکانى شێرپەنجە لە زانکۆى تەلئەبیب لە ئیسرائیل وتویەتى، تەکنەلۆژیاکە هیچ کاریگەرییەکى لاوەکى نییە و ئەو خانە شێرپەنجەییانەشى بەو ڕێگە لەناو دەبرێن جارێکى تر چالاک نابنەوە.