گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو رێگا

هەرێم پلانى خۆى بۆ دەستخستنى ڤاکسین ئاشکراکرد

2020.11.24 - 15:53
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم پلانى خۆى بۆ دەستخستنى ڤاکسین ئاشکراکرد

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بەدوو رێگا هەوڵى دەستخستنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا دەدەن، تا بەزویی بە دەستیان بگات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سامان بەرزنجى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا (24ى تشرینى دووەمى 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە داواى لە رێکخراوى تەندروستى جیهانى کرد، یارمەتى هەرێم بدات بۆ ئەوەى بەزویی دەستیان بگات بە ڤاکسینى دژە کۆرۆنا.

 

رونیشیکردەوە بەدوو رێگە هەوڵى بەدەستهێنانى ڤاکسین دەدەن، هەم لەرێگەى بەغداوە، هەم راستەوخۆ حکومەتى هەرێمى کورستان هەوڵى بەدەستهێنانى دەدات.

 

بەرزنجى جەختیکردەوە لەسەر کارى بەردەوام بە ئامانجى ئەوەى ئامارى توشبوون و مردن بە کۆرۆنا بۆ کەمترین ئاست دابەزێنن.

 

پێشتر حەسەن خەلاتى، ئەندامى لیژنەى تەندروستى لە پەرلەمانى عێراق لەمیانەى بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیوویەتى (24ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاندبوو، هیوایەکى زۆر هەیە بەوەى کە بەر لە کۆتایى ئەمساڵ عێراق 10 ملیۆن ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بەدەستبهێنێت و بەکارهێنانى ڤاکسینەکەش لەسەرەتاى ساڵى داهاتوو دەستپێدەکات.