گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى ئاسایش لەو بارەوە

دەستگیرکردنى باندێک کە بەنیازبوون کەلوپەلى قاچاخ ڕەوانەى هەرێم بکەن 

2020.11.24 - 15:20
دەستگیرکردنى باندێک کە بەنیازبوون کەلوپەلى قاچاخ ڕەوانەى هەرێم بکەن 

ناس کورد-

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند،  تیمەکانیان توانیویانە لە خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا دەست بگرن بەسەر24 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کە زیاتر لە 240 تۆن ئاسن و سکرابیان بارکردبوو کە  بەنیازبوون بە قاچاخ ڕەوانەی هەرێمی کوردستانی بکەن.

 

لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (24ی تشرینی دووەمی 2020)  دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاندوە،" تیم ومەفرەزەکانمان توانیویانە لە خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا دەست بگرن بەسەر 24 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کە زیاتر لە240 تۆن ئاسن وسکرابیان بارکردوە کە بەنیازبوون بە قاچاخ ئاودیوی هەرێمی کوردستانی بکەن.

 

ئاماژە بەوە کراوە،"بارهەڵگرەکان بەبێ ئەوەی هیچ ڕەزامەندییەکی فەرمییان هەبێت بەنیازبوون بارەکانیان لە قەزای (تەلەعفەر) کە دەکەوێتە خۆرئاوای پارێزگاکەوە ببەن بۆ یەکێک لە بازرگانەکانی هەرێمی کوردستان".

 

لەڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە،" لەئێستادا شۆفێری بارهەڵگرەکان لەلایەن مەفرەزکانی دەزگاکەوە دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ دۆسییەکە کراوەتەوە بەگوێرەی ڕێکارە یاساییەکان".