ناس کورد-
21 ئەندامى پەرلەمانى کوردستان داوا دەکەن لە دانیشتنى سبەینێی پەرلەماندا دواکەوتنی موچە و چوونی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا تاوتوێ بکرێت.
ئەو پەلەمانتارانە لە یادشتێکدا بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان (24ی تشرینی دووەمی 2020) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە داوایانکردووە بڕگەى دواکەوتنی موچە و چوونی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا بخرێنە بەرنامەى کارى کۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەمانەوە.
بەپێی بەرنامەى کارى کۆبوونەوەى پەرلەمان، کۆبوونەوەى سبەینێ سێ تەوەر لە خۆدەگرێت کە پێکهاتوون لە کۆچى گەنجان، راپۆرتى لیژنەى بەدواداچوون، پڕۆژهیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان.