ناس كورد-
پەرلەمانى عێراق لیژنەیەکى بۆ دانوستانى نێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنا کە لە هەشت ئەندامى پەرلەمان پێکدێت و ئەرکى لیژنەکە دۆزینەوەى چارەسەرێکە بەگوێرەى دەستور بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەرێم و بەغدا.
لە نوسراوێکى فەرمیدا کە واژۆى محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمانى لەسەرە و وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (24ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژە بە پێکهێنانى لیژنەیەک لە هەشت پەرلەمانتارى عێراق کراوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتى ناوەند و حکومەتى هەرێم لەبارەى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوانیان و دۆزینەوەى ڕێگەچارەى چارەسەرکردنى کێشەکان بەگوێرەى دەستور.