کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک فرۆشگایەکی خواردنەوە کحولییەکانى لە ناوچەى کەڕادەى بەغدا کردەئامانج. پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ، 14ی ئایاری 2019، لە گۆڕەپانێکى ناوچەى کەڕادە تەقینەوەیەک لە دوکانێکى مەی فرۆشتندا ڕوویداوە. تیشى، تەقینەوەکە لەڕێگەى بۆمبێکى دەنگییەوە بووە و لە نزیک دوکانەکە دانراوە و هیچ زیانێکى گیانی بەدواوە نەبووە و دۆخەکە کۆنتڕۆڵکراوە. ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش، پشتێنێکى بۆمبڕیژكراو لە بازاڕێكی ناوچەی جەمیلەی بەغدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا هەشت کەس کوژران و 10ی تریش بریندار بوون.