گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانى شاسوار عەبدولواحید

شاسوار عەبدولواحید: دوو فەرمانی گرتن و سێ ئاگاداری پۆلیس و ئاسایشم بۆ هاتووە

2020.11.24 - 13:20
شاسوار عەبدولواحید: دوو فەرمانی گرتن و سێ ئاگاداری پۆلیس و ئاسایشم بۆ هاتووە

ناس کورد-

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ ڕایگەیاند، لەوەتەى ڕیکلامى چاوپێکەوتنەکەى بڵاوکراوەتەوە لەلایەن ئاسایش و پۆلیسەوە سێ تەبلیغى بۆ هاتووە و چونەتە سەر ئۆفیسەکەى.

 

شاسوار عەبدولواحید لەمیانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە  (24ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، ئەوەتای ریکلامی چاوپێکەوتنەکەیان بینیوە  دوو فەرمانی گرتنم بۆ دەرکراوە و هەر ئەمڕۆ سێ تەبلیغی ئاسایش و  پۆلیسم بۆ هاتووە و هاتونەتە سەر ئۆفیسەکەم.

 

دەقى نوسینەکەى شاسوار عەبدولواحید:

ئەم دەسەڵاتە بە گشتی و بە تایبەت یەکێتی بە راستی بێ عەقڵن

 

ئەوەتای ریکلامی چاوپێکەوتنەکەیان بینیوە  دوو فەرمانی گرتنم بۆ دەرکراوە و هەر ئەمڕۆ سێ تەبلیغی ئاسایش و  پۆلیسم بۆ هاتووە و هاتونەتە سەر ئۆفیسەکەم.

 

ئەمانە تا ئێستا تێنەگشتوون لەوەی کە خەڵکانی مەرد و ئازا زۆرن لە هەرێمی کوردستان، وە مرۆڤی مەرد تەنازول ناکات بۆ نامەرد.

 

ئەوانەی بە مەردی دەژین ئەوا باوەش دەکەنەوە بۆ مەرگ و لێی ناترسن، چ جا  ترس لە دەستگیرکردن

 

ئەوانەشی نامەردن، ئەوا هەموو ڕۆژێکیان مردنە و تەنانەت لە چاوپێکەوتنێکی  میدیاییش دەترسن